بڕۆ بۆ ناوەڕۆک
باکوورکۆمەڵگا

لە ئاگری بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک پێکدادران، 4 کەس گیانیان لەدەستدا

1 خولەک خوێندنەوە
لە ئاگری بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک پێکدادران، 4 کەس گیانیان لەدەستدا

چی ڕوویدا؟

لە شارۆچکەی هاموور سەر بە پارێزگای ئاگری، بارهەڵگرێک کە چەوەندەری شەکری بار کردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک پێکدادران. لە ڕووداوەکەدا 4 کەس گیانیان لەدەستدا.

پێکدادانەکە لەو چوارڕیانەدا ڕوویدا کە ڕێگاکانی هاموور و توتاخ تێیدا بەیەک دەگەن. بارهەڵگرەکە کە ژمارەی 04 AAY 361 بوو، م.ک لێی دەخوڕی. ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلەش کە تووشی ڕووداوەکە بوو 34 CCP 485 بوو. ناوی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هێشتا دیاری نەکراوە.

دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی تەندروستی، پۆلیس و سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و بارودۆخی نائاسایی (ئافاد) بەرەو ناوچەکە ڕەوانە کران.

ف.ک (15)، ڤ.ک (72)، د.ک (62) و ئ.ک (36)، کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا. شۆفێری بارهەڵگرەکە، م.ک، بریندار بوو. شۆفێرە بریندارەکە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتیی هاموور. چارەسەرکردنی م.ک بەردەوامە.