بڕۆ بۆ ناوەڕۆک
ڕۆژئاواکۆمەڵگا

بەپێی بەڕێوەبەری تەندروستیی دێرەزوور ژمارەی حاڵەتەکانی ژەهراویبوون گەیشتە 227

1 خولەک خوێندنەوە
بەپێی بەڕێوەبەری تەندروستیی دێرەزوور ژمارەی حاڵەتەکانی ژەهراویبوون گەیشتە 227

چی ڕوویدا؟

نەسر ئەلخەلەف، بەڕێوەبەری تەندروستیی دێرەزوور، ڕایگەیاند کە تا بەیانیی یەکشەممە، 1ی تشرینی دووەم، ژمارەی حاڵەتەکانی ژەهراویبوونی خۆراک لە پارێزگای دێرەزووری سووریا گەیشتووەتە 227.

بەپێی زانیارییەکانی ئەلخەلەف، نەخۆشەکان بەسەر نەخۆشخانەی نیشتمانیی دێرەزوور و نەخۆشخانەی شەهید ئەحمەد هوەیدیدا دابەش کراون. بەڕێوەبەری تەندروستی ئاماژەی بەوە کرد کە تیمە پزیشکییەکان بەردەوامن لە پێشکەشکردنی فریاگوزاریی سەرەتایی و چارەسەر بە بریندارەکان.

بەپێی ئاماژەکان، نیشانەکانی نەخۆشی لە نێوان ئاستی سووک و مامناوەندیدا دەگۆڕێن. ژمارەی حاڵەتەکان لە ڕۆژی شەممەوە ڕووی لە زیادبوون کردووە.

ئاماری ڕۆژی پێشوو دەریدەخست کە نزیکەی 160 حاڵەتی ژەهراویبوونی خۆراک گەیشتبوونە نەخۆشخانەی نیشتمانی و نەخۆشخانەی هوەیدی لە شاری دێرەزوور.

لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارانەی گیراونەتە بەر، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی ناوخۆ و پاراستنی بەکاربەر دوو چێشتخانەی داخست کە پێچەوانەی ڕێساکان ڕەفتاریان کردبوو. تیمە پزیشکییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دێرەزووریش بەردەوامن لە پێشکەشکردنی فریاگوزاریی سەرەتایی و چارەسەر و چاودێریی پێویست بە بریندارەکان.