داواکاری گشتیی حەسەکە ڕادەستکردنی دۆسیەکانی زیندانی خوێرانی ڕاگەیاند
1 خولەک خوێندنەوە

چی ڕوویدا؟
غازی شێخ ئیبراهیم، داواکاری گشتیی پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، ڕایگەیاند کە دۆسیەی دەستگیرکراوانی زیندانی ناوەندیی خوێران ڕادەستی داواکاریی گشتی کراون.
ئیبراهیم هەروەها سەردانێکی مەیدانیی بۆ زیندانەکە کرد. داواکاری گشتی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو دۆسیانە ئیتر لە ژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی داواکاریی گشتیدان.
غازی شێخ ئیبراهیم هەروەها وتی کە لێکۆڵینەوە پێویستەکان و بەدواداچوونی یاسایی سەبارەت بەو دۆسیانە ئەنجام دەدرێن.
ڕاگەیەنرا کە زیاتر لە 500 زیندانی لە زیندانی ناوەندیی خوێران دەمێننەوە.