بڕۆ بۆ ناوەڕۆک
باشوورکۆمەڵگا

منداڵێک لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی دەربەندیخان و زەڕایەن گیانی لەدەستدا

1 خولەک خوێندنەوە
منداڵێک لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی دەربەندیخان و زەڕایەن گیانی لەدەستدا

چی ڕوویدا؟

بەپێی زانیارییەکانی جاسم عەلی خان، بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی نێوان دەربەندیخان و زەڕایەن منداڵێک گیانی لەدەستدا. جاسم عەلی خان ئاماژەی بەوەدا کە لە ڕووداوەکەدا سێ کەسیش بە سەختی بریندار بوون.

جاسم عەلی خان وتی، ڕووداوەکە لە نزیک گوندی بیرکێ ڕوویداوە. بە وتەی جاسم عەلی خان، ڕووداوەکە لە ئەنجامی پێکدادانی بارهەڵگرێک و تەکسییەک ڕوویداوە.

جاسم عەلی خان هەروەها ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەکە دەستی پێکراوە.