پەنابەرێکی خەڵکی عەفرین بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە دهۆک گیانی لەدەستدا
1 خولەک خوێندنەوە

چی ڕوویدا؟
پەنابەرێکی خەڵکی شاری عەفرینی سەر بە پارێزگای حەلەب، بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای دهۆکی سەر بە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا.
ڕاگەیەندرا کە ناوی کەسە گیانلەدەستداوەکە عەبدولرەمان مستەفا ئۆسۆیە. ئۆسۆ لە 17ی تشرینی یەکەم لە دهۆک لە کاتی وەرزشکردندا تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بوو. دوای ڕووداوەکە چەند ڕۆژێک چارەسەری وەرگرت. بە هۆی برینە سەختەکانییەوە لە نەخۆشخانەیەک لە دهۆک گیانی لەدەستدا.
ئۆسۆ، کە لە عەفرینەوە ئاوارە کرابوو، خەڵکی قەزای جندرێسی سەر بە عەفرین بوو. ئاماژە بەوە کرا کە باوکی چوار منداڵ بوو. تەرمی ئۆسۆ ڕەوانەی عەفرین کرا.