بڕۆ بۆ ناوەڕۆک
ڕۆژهەڵاتکۆمەڵگا

دوو ژن لە هەمان بنەماڵە لە کرماشان کوژران

1 خولەک خوێندنەوە
دوو ژن لە هەمان بنەماڵە لە کرماشان کوژران
وێنەی نوێنەرایەتیکەر. وێنە: Fars Media Corporation, CC BY 4.0

چی ڕوویدا؟

بەپێی لێدوانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئێوارەی یەکشەممە 12ی ڕەزبەری 1405 لە گەڕەکی پەردیسی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێرشێکی چەکداری ڕوویدا.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند کە لەم هێرشەدا دوو ژن بە ناوەکانی فاتمە لوتفی تەمەن 46 ساڵ و زەهرا شەهبازی تەمەن 26 ساڵ، بەهۆی تەقەکردنەوە گیانیان لەدەستدا.

لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی بە دەستی هانا گەیشتوون، ئەم ڕووداوە لە دوای گەورەبوونی ناکۆکییەکی ناوخۆیی بنەماڵە ڕوویدا.

ئەمیرعەلی شەهبازی تەمەن 18 ساڵ کە لە هەمان بنەماڵەیە، وەک تۆمەتبارە سەرەکییەکەی هێرشەکە ناسێنرا.

هانا ڕایگەیاند کە تۆمەتبارەکە دوای ڕووداوەکە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە.

بەپێی ڕێکخراوەکە، تا کاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە هیچ زانیارییەکی فەرمی و پشتڕاستکراو لەسەر ئەوەی کە تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە یان نا، بڵاونەکراوەتەوە.