وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی تەنیا 16 کۆتای بۆ مامۆستایانی کوردی تەرخان کرد

چی ڕوویدا؟
وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانیی تورکیا ڕۆژی هەینی 27ی تشرینی دووەمی 2026، بەرنامە و پلانی خۆی سەبارەت بە دامەزراندنی 15 هەزار مامۆستا ڕاگەیاند. بەپێی پلانی وەزارەتەکە، لەو 15 هەزار مامۆستایەی دادەمەزرێن، تەنیا 16یان مامۆستای کوردی دەبن.
بەپێی ئەو دابەشکارییەی وەزارەتەکە ئاشکرای کرد، 15 لە کۆتای کوردی بۆ مامۆستایانی کرمانجی تەرخان کراوە. یەک کۆتاکەی دیکەش درا بە مامۆستایەکی کرمانجکی (زازاکی). کرمانجی و کرمانجکی لە شێوەزارەکانی زمانی کوردین.
لە پلانەکەدا کۆتای زۆر زیاتر بۆ هەندێک پسپۆڕیی دیکە تەرخان کراوە. ژمارەکانی دامەزراندن بۆ کوردی و ئەو پسپۆڕییانە بەم شێوەیەن:
| کرمانجی | 15 |
|---|---|
| کرمانجکی | 1 |
| تورکی | 719 |
| مامۆستایەتیی تورکی | 103 |
| ئینگلیزی | 1101 |
ئاماژە بەوە کرا کە سەرەڕای کاردانەوە و ناڕەزایەتیی زۆر، حکوومەتی تورک هەموو ساڵێک کۆتایەکی زۆر کەم بۆ مامۆستایانی کوردی تەرخان دەکات.
بەپێی خشتەی کاتیی وەزارەتەکە، پێشکەشکردنی داواکارییەکانی دامەزراندنی مامۆستایان لە 9ی کانوونی یەکەمی 2026 دەست پێ دەکات. ئەنجامەکانی دامەزراندنیش لە 17ی کانوونی یەکەمی 2026 ڕادەگەیەنرێن.