بەپێی هانا، شاهین شکۆهی بەهۆی گوشاری ئەمنییەوە هەوڵی خۆکوژی دا
1 خولەک خوێندنەوە
چی ڕوویدا؟
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە پشتبەستن بەو زانیارییە سەرەتاییانەی لە سەرچاوە خوێندکارییەکانەوە دەستی کەوتوون، ڕایگەیاند کە شاهین شکۆهی، خوێندکاری دکتۆرای کۆمەڵناسیی زانکۆی تاران، لە ئەنجامی گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکاندا ئاگری لە خۆی بەرداوە.
شکۆهی ڕۆژی سێشەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2025، لە میانی ناڕەزایەتییە خوێندکارییەکانی زانکۆی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. ڕۆژی دواتریش ئازاد کرابوو.
ئەم دوایین هەواڵە جارێکی تر نیگەرانیی جددیی سەبارەت بە لێکەوتەکانی گوشار و هەڕەشە ئەمنییەکان لە دژی خوێندکاران و چالاکوانانی زانکۆکانی هێنایەوە ئاراوە.