بڕۆ بۆ ناوەڕۆک
ڕۆژئاواسیاسەت

وەزیری پیشەسازیی سووریا لەگەڵ پارێزگاری حەسەکە دەربارەی دامەزراوەکان و خزمەتگوزارییەکان گفتوگۆی کرد

1 خولەک خوێندنەوە
وەزیری پیشەسازیی سووریا لەگەڵ پارێزگاری حەسەکە دەربارەی دامەزراوەکان و خزمەتگوزارییەکان گفتوگۆی کرد

چی ڕوویدا؟

باسیل عەبدولحەنان، وەزیری پیشەسازی، بازرگانیی ناوخۆ و پاراستنی بەکاربەری سووریا، لەگەڵ نوورەدین ئەحمەد، پارێزگاری پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، کۆبووەوە. بەپێی لێدوانی وەزارەتەکە، کۆبوونەوەکە ڕۆژی چوارشەممە، 21ی تشرینی یەکەم، لە دیمەشقی پایتەختی سووریا ئەنجام درا. وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە ئەم کۆبوونەوەیە یەکێک بووە لە یەکەم کۆبوونەوەکانی عەبدولحەنان دوای دەستبەکاربوونی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی وەزارەتەکە دای، هەردوو لا باسی خستنەگەڕی دامەزراوە و بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە وەزارەتەکەیان لە حەسەکە کرد. بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای ئەم دامەزراوانە و باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی هاووڵاتییان دەکرێن لە بەرنامەی کارەکەشدا بوون. هەروەها لایەنەکان هەلومەرجی کاریان لە پارێزگاکەدا هەڵسەنگاند. ئەو ڕێگایانەش تاوتوێ کران کە پەیڕەو دەکرێن تا دامەزراوەکان خێراتر بکەونە کار و کارایی کارکردنیان زیاد بێت.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دۆسیەی دانەوێڵە بوو. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم دۆسیەیە یەکێکە لە بابەتە ستراتیژی و حەیاتییەکانی پارێزگاکە. جگە لەوەش، هەندێک پرسی بواری پیشەسازی و دابینکردنی خۆراکیش تاوتوێ کران.

بەپێی لێدوانی وەزارەتەکە، هەردوو لا باسیان لەوە کرد کە پێویستە هەماهەنگیی ڕاستەوخۆ و بەردەوام لە نێوان وەزارەتەکە و بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگاکەدا بەهێز بکرێت. لایەنەکان هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە پێویستە ئەو ئاستەنگییانەی لەسەر زەوی هەن تێپەڕێنرێن. هەردوو لا ڕایانگەیاند کە ئەم هەنگاوانە یارمەتیی سەقامگیریی بازاڕەکان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵکی حەسەکە دەدەن.