بڕۆ بۆ ناوەڕۆک
ڕۆژئاواوەرزش

ئەو ئۆتۆمبێلەی تیمی قامشلۆ سپۆرتی هەڵدەگرت تووشی ڕووداو بوو، 6 کەس بریندار بوون

1 خولەک خوێندنەوە
ئەو ئۆتۆمبێلەی تیمی قامشلۆ سپۆرتی هەڵدەگرت تووشی ڕووداو بوو، 6 کەس بریندار بوون

چی ڕوویدا؟

ئەو ئۆتۆمبێلەی یاریزانانی تیمی تۆپی پێی قامشلۆ سپۆرت لە ڕۆژئاوای کوردستانی هەڵدەگرت، لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتیی M4 تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بوو. ڤیڤیان فەتاح، پەیامنێری رووداو، ڕایگەیاند کە لە ڕووداوەکەدا 5 یاریزانی تیمەکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوون.

ڕووداوەکە لە ناوچە لادێییەکانی شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویدا. ئاماژە بەوە کرا کە ئۆتۆمبێلی تیمەکە کاتێک بە ڕێگای M4دا دەڕۆیشت، لە نزیک گوندی تل ئەربید تووشی ڕووداو بووە. هۆکاری سەرەکیی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی ئۆتۆمبێلەکە هێشتا ڕوون نەبووەتەوە.

دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، تیمە تەندروستییەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە. تیمەکان لە شوێنی ڕووداوەکەدا فریاگوزاریی سەرەتاییان بۆ بریندارەکان کرد. دواتر هەموو بریندارەکان بۆ چارەسەر بە ئەمبولانس گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.

تا ئێستا زانیارییەکی ورد دەربارەی باری تەندروستیی بریندارەکان بڵاو نەکراوەتەوە. پزیشکان بەردەوامن لە کاری چارەسەرکردن.