هەرێم
باشووری کوردستان

کورد بە بەشی کوردستانی ناو عێراق دەڵێن باشووری کوردستان. باشووری کوردستان لەگەڵ باکوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکێکە لە چوار پارچەکەی کوردستان. بەشی هەرە زۆری خاکی باشووری کوردستان لەژێر ئیدارەی هەرێمی کوردستاندایە. پایتەختی هەرێمی کوردستان هەولێرە. هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە پێکهاتووە. هەرێمی کوردستان لە دەستووری عێراقدا وەک هەرێمێکی فیدراڵ دانپێدانراوە. کەرکووک، قەزای شنگالی سەر بە پارێزگای نەینەوا، قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە، مەخموور و دەشتی نەینەوا ناوچەی جێناکۆکن و لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن. ماددەی 140ی دەستووری عێراق بۆ ناوچە جێناکۆکەکان سەرژمێری و ڕیفراندۆمێک پێشبینی دەکات.
تا ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەم میرنشینەکانی بابان و سۆران و بادینان لە باشووری کوردستان هەبوون. شێخ مەحموودی حەفید لە ساڵی 1922دا لە سلێمانی شانشینی کوردستانی ڕاگەیاند. مەلا مستەفا بارزانی لە ساڵی 1946دا وەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا. شۆڕشی ئەیلوول لە 11ی ئەیلوولی 1961 بە سەرکردایەتیی مەلا مستەفا بارزانی دەستی پێکرد. شۆڕشی ئەیلوول دوای ڕێککەوتننامەی جەزائیری ساڵی 1975 کۆتایی هات. جەلال تاڵەبانی لە ساڵی 1975دا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دامەزراند. دەسەڵاتی بەعس لە ساڵی 1988دا شاڵاوی ئەنفالی ئەنجامدا. فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە 16ی ئازاری 1988دا هەڵەبجەیان بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد. ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان دوای ڕاپەڕینی ئازاری 1991 بە هەڵبژاردنەکانی 19ی ئایاری 1992 دامەزرا.
هێزەکانی پێشمەرگە دوای ساڵی 2014 دژی داعش جەنگان. بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی سووریا لە ساڵی 2016، داعش لە ئابی 2014ەوە لە شنگال دژی ئێزیدییەکان تاوانی جینۆسایدی ئەنجامداوە. لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی 25ی ئەیلوولی 2017دا لە سەدا 92.73ی دەنگدەران دەنگیان بە بەڵێ دا. هێزەکانی حکوومەتی عێراق لە 16ی تشرینی یەکەمی 2017دا کەرکووکیان کۆنترۆڵ کرد. لە باشووری کوردستان جگە لە کورد، تورکمان و عەرەب و ئاشووری و کلدان و ئەرمەنیش دەژین. هەروەها باشووری کوردستان نیشتمانی ئێزیدی و کاکەیی و مەسیحییەکانە. ئابووریی هەرێمی کوردستان بە زۆری پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت. داهاتی نەوت و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵ هێشتا جێگەی ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدایە.
هەواڵە پەیوەندیدارەکان
- مامۆستایەکی زمانی کوردی لە کەرکووک دەڵێت بەڕێوەبەرەکە ڕێگری لە وانەکەی دەکاتبەپێی ئیدیعای ئیبتیسام، بەڕێوەبەرەکە وانەی کوردیی لە خشتەی وانەکان لابردووە و لەو پۆلانەی کە تێیاندا بینیویەتی، دەری کردووەتە دەرەوە.
- بەپێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەغدا لە 12 ساڵدا لە کۆی 144 مووچە تەنیا 46 مووچەی دابین کردووەبەپێی زانیارییەکانی وەزارەتەکە، حکوومەتی فیدراڵ لە 12 ساڵدا تەنیا 41 تریلیۆن و 42 ملیار دیناری ناردووە. لە بەرامبەردا، کۆی ئەو پارەیەی بۆ تەمویلی مووچە بەکارهاتووە 212 تریلیۆن و 761 ملیار دینار بووە. ئەو پارەیە لە کۆی 144 مووچە تەنیا 46 مووچەی دابین کردووە.
- وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لێدوانێکی بڵاوکردەوە.وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند کە پەکەوتنێک لە هەولێر نزیکەی 72 هەزار کەسی بێ کارەبا هێشتەوە و تیمەکانی چاککردنەوە بۆ چارەسەرکردنی پەکەوتنەکە 24 کاتژمێر کار دەکەن.
- هەولێر لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ڕادەستی بەغدا کردچاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی دارایی فیدراڵیی عێراق هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەکان ئازاد بکات. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە هەمان هەفتەدا خشتەی دابەشکردن ئامادە بکات.
- لە سلێمانی دوو ڕێکخراو سەرکۆنەی کوشتنی کچێکیان کردلقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان داوای داخستنی ئەو پەیجانەیان کرد کە بۆ تۆمەتبارکردنی ژنان چاوەڕێی دەرفەتن.
- لە کوردستان زیاتر لە 3 ملیۆن مامەڵە بە پرۆژەی ئی-پسوولە ئەنجامدرانبە گوێرەی حکوومەت، پارەدانی کارەبا و شارەوانی لە ڕێگەی نۆ بانک و جزدانی دیجیتاڵییەوە بەبێ کرێی زیادە دەکرێت.
- یەکگرتوو: ئامادە نین پەرلەمان تەنیا لەگەڵ یەک لایەن کارا بکەینبە وتەی عەبدوڵڵا، پەرلەمانی کوردستان دوو ساڵە جگە لە سوێندخواردنی پەرلەمانتاران نەیتوانیوە هیچ کارێک بکات و ئەم دۆخە مایەی شەرمە بۆ سیستمی بەڕێوەبردن.
- وەسفی عاسی لە کەرکووک لە شوێنی محەممەد تەمیم دەبێتە پەرلەمانتارئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئەو بڕیارەی دوای ئەوە دا کە سێ ناو پەرلەمانتارییان جێهێشت. ئەو سێ ناوە بۆ پۆستەکانی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆ متمانەیان وەرگرتبوو.
- بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پەیوەندیی بە کۆدکردنی ئۆتۆمبێلەکانەوە نییەبەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین ڕایگەیاند کە دەستی بە لێدانی تابلۆ و کۆد بۆ نزیکەی 15 هەزار و 13 ئۆتۆمبێلی تۆمارنەکراو کردووە و ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی کۆدەکە لادەبەن، ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتیی یاسایی دەبنەوە.
- سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازیی لە بەرپرسی نوێی یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر کردستێفان وێنت ڕایگەیاند کە پێویستە پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەورووپا بەهێز بکرێن.
- سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شتێفان ڤێنت، نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا کردڤێنت ڕایگەیاند کە یەکێتیی ئەورووپا بەردەوام دەبێت لەوەی خۆی بە پشتیوانێکی بەهێز و هاوبەشێکی نزیکی هەرێمی کوردستان بزانێت. لە دیدارەکەدا باسی کاراکردنەوەی پەرلەمانیش کرا.
- سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداریی کردنەوەی پرۆژەی جۆراوجۆریی بایۆلۆجی کردبەپێی یەکەم داتا زانستییەکان کە بەرپرسانی پرۆژەکە ئاشکرایان کرد، لە کوردستان بە گشتی 2252 جۆر تۆمار کران، کە 1408یان ڕووەک و 844یان ئاژەڵن.
- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئامێدی: ڕاشی بۆ ئەوروپا و ئەمریکا هەناردە دەکرێتبەپێی هەکار محەمەد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەزای ئامێدی، ئەمساڵ بەرهەمی کونجی زۆر بوو و ڕاشی بەهۆی زیادبوونی داواکارییەوە بە فەرمی بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا و ئەمریکا هەناردە دەکرێت.
- 18ەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب دەرگاکانی کردەوەزیاتر لە 400 دەزگای بڵاوکردنەوە لە 18 وڵاتەوە بەشداری پێشانگەکە دەکەن و زیاتر لە ملیۆنێک ناونیشانی کتێب دەخرێتە بەردەم سەردانکەران.
- دووبەردانی: سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای خێراکردنی بودجەی کردووەڕاگەیەنرا کە لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەدا، نزیکەی 500 هەزار فەرمانبەری گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی و دەرگای هەلی کاری گرێبەست بۆ 100 هەزار کەسی دیکەش دەکرێتەوە.
- ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پۆستی قایمقامی شنگال کردەوەبەپێی ئەو زانیارییانەی محەممەد کاکەیی دای، لایەنە سیاسییەکان هێشتا لەسەر بەربژێرێکی دیاریکراو نەگەیشتوونەتە سازان و بەربژێرەکان بە دەنگدانی ئەنجوومەنی پارێزگا دیاری دەکرێن.
- لە هەرێمی کوردستان 403 ملیار دینار قەرزی کارەبا سڕایەوەبەپێی زانیارییەکانی وەزارەتەکە، نزیکەی ملیۆنێک هاوبەش سوودیان لە هەڵمەتەکە بینیوە و ئەو قەرزە کۆنانەی ماونەتەوە دەکرێنە قیستی ئاسانی درێژخایەن.
- چاودێریی بازرگانیی دهۆک ڕایگەیاند ڕێگە بە بەرزکردنەوەی نرخی خۆراک نادرێتبە وتەی شوکری شەفیق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی دهۆک، ئامانجی پشکنینەکان سنووردارکردنی سەرپێچییە بازرگانییەکان و کۆگاکردنی کاڵا سەرەکییەکانە.
- پرۆسەی چاکسازی لە دەزگای پۆلیسی هەرێمی کوردستاندا دەستی پێکردبەپێی لێدوانەکەی میرانی، پرۆسەی چاکسازییەکە یەکەکانی پۆلیسی خۆجێیی، هاتوچۆ و بەرگریی شارستانی دەگرێتەوە.
- جەخت لە بەردەوامبوونی هاریکاریی مرۆیی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەورووپا کرایەوەدڵاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، لەناو شاندەکەدا بوو و بەشداری گفتوگۆکانی کرد. لە گفتوگۆکاندا باس لە بەردەوامبوونی هاوکارییەکان بۆ پەنابەران و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ وەڵامدانەوەی خێرا بە کارەساتەکان کرا.